ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی
عێراق هۆشداریی له‌باره‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له‌عێراق له‌ئاینده ده‌دات و
ده‌شڵێت، له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم گوێیان لێ نه‌گرتوم.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌نوسینێكدا
له‌ژێر ناونیشانی "سه‌رژمێری عێراق و ئاینده‌ی رێژه‌ی كورد" له‌هه‌ژماری
خۆی له‌فه‌یسبوك، نوسیویه‌تی"لە لیژنەی دارایی دانیشتبوین پێش ئەوەی نیسابی لیژنەکەمان
تەواو بێت و کۆبونەوە بەفەرمی دەستپێبکات بابەتی ڕێژەی کورد لەدانیشتوانی عێراق هاتە
ناو باسەکەمانەوە."
وتوشیه‌تی"یەکێک لە ئەندامانی لیژنە پرسیاری روتێکردین
لە (٤) ئەندامی کورد لە لیژنەی دارایی کە ئایا هەریەکەمان چەند منداڵمان هەیە، بەهەر
(٤) خێزانەکانمان جگەله خۆمان و هاوسه‌ره‌كانمان تەنها (۸) منداڵمان هەبو."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئینجا روی کردە (٤) کەسی ئەندامە
عەرەبەکان لە سوننەو شیعە ئەوانیش بە (٤) خێزانیان بە بێ ژن و خۆیان، هەر خێزانەی
(٦) منداڵی هەبو واتە بە (٤) خێزانەکەی ئەوان (۲٤) منداڵ و بە(٤)
خێزانەکەی ئیمەش (۸) منداڵ."
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، نوسیویه‌تی"خۆتان دادوەربن ئەگەر
ئاوا بڕوات دوای (۱٠) ساڵی دیكه ڕێژەی کورد لە عێراقدا چی لێدێت."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت
توێژینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ئه‌و له توێژینه‌وه‌ی
ده‌رچونه‌كه‌ی خۆیدا هۆشداریی ترسناكی له‌وباریه‌وه به به‌رپرسانی هه‌رێمی
كوردستان داوه به‌ڵام وتوشیه‌تی"ئەو کاتەش گوێیان نەگرت."