ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی رایدەگەیەنێت ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه په‌رله‌مانی بوایه كاندیدمان ده‌بو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مه‌ی ئێستا چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، دەشڵێت " ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ناو په‌رله‌مانیه و به‌تام و ناوه‌ڕۆك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جارانه".
ئاوێنە: ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە ئه‌گه‌ر سیستمی حكومڕانی له‌هه‌رێم په‌رله‌مانی بوایه وه‌ك یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان كاندیدمان ده‌بو من یه‌كێك ده‌بوم له‌وانه‌ی خۆمم كاندید ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ناو په‌رله‌مانیه و به‌تام و ناوه‌ڕۆك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جارانه ئه‌وه چه‌واشه‌كارییه‌كی گه‌وره‌یه به‌ته‌نها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه ده‌وترێت سیستمه‌كه بۆته په‌رله‌مانی.
دەشڵێت "ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گۆڕان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئێمه و دوو لایه‌نی تر هه‌یبوو 180 پله جیاوازبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یبوو هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی پێ كرا".
باس لەوەش دەكات پارتی له‌ڕوی چۆنیه‌تیه‌وه له ئۆپۆزسیۆن بونی یه‌كگرتو ده‌ترسێت، ئەو وتی "كاتی خۆی داوای كرد په‌شیمان بینه‌وه له‌بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون به‌ڵام ئێمه ڕازی نه‌بوین و وتمان ئه‌وه به‌شێكه له پلانی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو، ئه‌گه‌ر ڕازیبوینایه خۆیان پێیان وتین مامه‌ڵه‌ی پێنج كورسیتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین به‌دڵنیایی پۆستی باشییان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێده‌داین، ئه‌م وڵاته بایی بیست ساڵی تر خه‌باتی ئۆپۆزسیۆن بونی تێدا ماوه".