دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداركرایه‌وه، بڕی شه‌ش تۆن كێوی له‌ناو ده‌برێت و قائیمقامی سلێمانیش سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، خاوه‌نی یه‌كێك له قاتعه‌كانی ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ئاگاداری لیژنه‌كانی كردوه‌ته‌وه له بوونی بڕێكی زۆر میوه‌ی كێوی ئێرانی كه به‌هۆی نه‌گونجاوی شوێنی هه‌ڵگرتنه‌كه‌یه‌وه و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له كۆگاكانیدا خراپ بووه و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبراوه.
له به‌رامبه‌ریشدا قائیمقامی سلێمانی به‌ناوی قائیمقامیه‌ت و لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سوپاسی ئه‌و خاوه‌ن قاتعه‌ی كرد و داوایكرد هه‌ر ماركێت و كۆگایه‌ك شمه‌ك و خواردنی خراپبوو یان به‌سه‌رچوی هه‌بوو ده‌توانێت لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی تایبه‌تدا له‌ناوی به‌رن.
لیژنه‌ی عه‌لوه، یه‌كێكه له لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سلێمانی و چاودێری ئه‌و میوه و خواردنانه ئه‌كات كه ده‌هێنرێنه عه‌لوه‌ی سلێمانی و ده‌برێن بۆ بازاڕه‌كان.