وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له سبه‌ی(سێشه‌ممه)وه
ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی
كوردستان سبه‌ی سێشه‌ممه 28/5/2019 به دابه‌شكردنی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌و لیواكان ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند
كه رۆژی چوارشه‌ممه 29/5/2019 موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه رۆژی پێنجشه‌ممه 30/5/2019 موچه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رێباز حه‌ملان، وه‌زیری
دارایی و ئابوری هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه
به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران
ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه تا ئێستا به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ره‌وانه نه‌كردوه‌و
ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی فریانه‌كه‌وتن موچه‌یان بدرێتێ دوای جه‌ژن موچه‌یان به‌سه‌ردا
دابه‌ش ده‌كرێت.