پۆلیسی دارستان تۆری ناو دەریاچەكان هەڵدەگرێتەوە
  2019-05-28       715       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی تۆری ناو دەریاچەكان هەڵدەگرێتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات هەمو رێوشوێنێكیان گرتوەتەبەر بۆ رێگریكردن لەراوكردنی ماسی.

ئاوێنە: پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسیە پۆلیسی دارستان مەفرەزەکانی لەسەرجەم بنکەو بەشەکان لەناو دەریاچەو ڕوبارەکان چڕکردۆتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ماسی لەو پێناوەشدا لەسنوری (وارماوا ) توانیان (3) تۆری ماسی گرتن هەڵبگرنەوە.

راگەیەنراو

پۆلیسی دارستانی وارماوا بەردەوامن لە هەڵگرتنەوەی تۆڕی ناو دەریاچەکان

لە ئێستادا وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسیە پۆلیسی دارستان مەفرەزەکانی لەسەرجەم بنکەو بەشەکان لەناو دەریاچەو ڕووبارەکان چڕکردۆتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ماسی لەو پێناوەشدا لە لەسنوری (وارماوا ) توانیان (3) تۆری ماسی گرتن هەڵبگرنەوە

لەو چوارچێوەیەدا لە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی وارماوا بەسەرپەرشتی (ڕپ1/ جمال ابراهیم ) لە سنوری تولەبی (تەنکی سەید محمد) لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی توانیان (3) تۆڕی ماسی گرتن هەڵبگرنەوە لەگەڵ (3) ماسی ڕاوکراوی قەبارە جیاوازدا .

لەئێستادا مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە هەڵگرتنەوەی تۆڕی ناو دەریاچەو ڕووبارەکان 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×