ئا: ئاوێنه
نێچیریڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه به‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژێردرا، له‌کاتێکدا نێچیرڤان سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بو، مه‌سعود بارزانی مامیو خه‌زوری سه‌رۆکی هه‌رێم بو، ئیستا که نێچیرڤان ده‌بێته سه‌رۆکی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی ئامۆزای ده‌بێته سه‌رۆکی حکومه‌ت، وه‌ک ئه‌وه‌ی گرنگترین مه‌رجی سه‌رۆکایه‌تی "بارزانی" بون بێت.
سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان "نێچیرڤان بارزانی"، له‌ماڵه باوانه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ئه‌و كوڕه‌زای مه‌لا مستهفاو كوڕی ئیدریس بارزانییه، كه ساڵانێكی درێژخایه‌نی سێ ده‌یه‌ی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردو، یه‌كێك بوه له‌پیاوه بڕیاربه‌ده‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی پارتی دیموكراتی کوردستان. لهدایكیشهوه به‌بنه‌چه ده‌چێته‌وه سه‌ر یه‌كێك له‌بنه‌ماڵه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی شاری سلێمانی. "نازدار"ی دایكی، كچی حه‌مه‌ی ئه‌وڕه‌حمان ئاغایه، كه پیاوێكی ناسراوو ده‌ستڕۆشتو بوه.
ئیدریسی بابی، دوو ژنی هێناوه، كه ئه‌ویتریان ژنێكی بارزانییه‌و ناوی نهجیبهیه. نه‌جیبه ئامۆزای ئیدریس خۆی بووه‌و خوشكی هاوسه‌ری مه‌سعود بارزانی‌و كچی شێخ محه‌مه‌د خالیده.
نێجیرڤان كه برازا‌و زاوای مه‌سعود بارزانییه، ساڵی 1966 له‌بارزان له‌دایك بووه، به‌هۆی ته‌رخان بونییه‌وه بۆ كاری سیاسی، له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵده‌گرێت، كه ئه‌وده‌مه له‌كۆلیژی زانستی سیاسی زانكۆی تاران سه‌رقاڵی خوێندن بووه. به‌دوای مردنی باوكی‌دا، له‌ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا بوه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی، له‌ته‌مه‌نی 30 ساڵیش‌دا بووه‌ته جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌دوای ئه‌وه‌شدا زۆری نه‌خایاندووه بووه به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت (ئیداره‌ی هه‌ولێر ساڵی 1999)، زۆربه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیران بوه.
نێچیرڤان بارزانی، لایه‌نگرانی بهسیاسهتمهدارو وتاربێژێكی به‌تواناو چوست‌و چالاك‌و ده‌وڵه‌تمه‌دار ناوی ده‌به‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌یارانی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه هێنده‌ی به‌كاری بزنس‌و پڕۆژه‌ی بازرگانییه‌وه خه‌ریكه، ئه‌وه‌ند به‌كاری به‌ڕێوه‌بردنی حكومهتو ئیدارییه‌وه سه‌رقاڵ نییه. ئه‌وان ده‌ڵێن «نێچیرڤان له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌و بنه‌ماڵه‌ی ناسراوی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا، بووه‌ته گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری كورد».
سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، كه لەكۆنگرەی 13ی پارتیدا بووەتە جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی "نه‌بیله"یه‌و ئامۆزایه‌تی، چوار منداڵی ھەیە بەناوەکانی ئیدریس، رانیا، چیاڤان، مایا.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی له‌دیدارێكی رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت)دا، سه‌باره‌ت به‌ژیانی تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند بو که "ئه‌وكاته‌ی من له‌گه‌ڵ منداڵهکانمدامو له‌ئیشوكاری ره‌سمیم دوور ده‌كه‌ومه‌وه، ته‌نانه‌ت كه فه‌لاح مسته‌فا ئیشی پێمدهبێو به‌دوای مندا ده‌گه‌ڕێ، كه په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كات، پێیده‌ڵێم: ئێستا زۆر سه‌رقاڵم".
ئه‌و ده‌ڵێت "حه‌زم لهبهپێ رۆشتن‌و تێنس‌و مه‌له‌و ئه‌سپسوارییه، هه‌ندێكجاریش بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌چیادا هه‌ڵده‌گه‌ڕێم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "من رۆژی كاتژمێرێك به‌عه‌ره‌بی، كوردی‌و ئینگلیزی رۆژنامه‌كان ده‌خوێنمه‌وه. كتێبی مێژوویی‌و یاداشتی مه‌شاهیر ده‌خوێنمه‌وه، حه‌ز له‌خوێندنه‌وه‌ی ههڵبهستو كتێبی فه‌لسه‌فیش ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر كاتم هه‌بێت. هه‌روه‌ها حه‌ز به‌گوێگرتن له‌موزیكی عهرهبیو كوردی‌و فارسی‌و توركی‌و رۆژئاوایش ده‌كه‌م".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که تۆ سه‌رۆكێكی گهنجو قۆزیت، ئایا كچان باسوخواسی عهشقو خۆشه‌ویستیت لا ده‌كه‌ن؟
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت "به‌ڵێ زۆرجار گوێم لهغهزهلو پیاهه‌ڵدانی ئه‌وان ده‌بێت، یان مه‌سیجی خۆشهویستیو دڵداریم له‌زۆر ئافره‌ته‌وه پێده‌گات، له‌كچان‌و ژنانی عێراقی، عهرهبو كورد‌و غه‌یره عێراقیشه‌وه".