2019-05-28   638     
عادل عه‌بدولمه‌هدی
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی تاران‌و واشنتۆن ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه حكومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی به ئاڕاسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان‌و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئاوێنه: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه رۆژانی سێشه‌ممه له‌شاری به‌غدا سازیده‌كات رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكاو ئێران‌و تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌منی ناوچه‌كه، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی تاران‌و واشنتۆن ده‌كات.
وتیشی، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی به‌ئاڕاسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان تاران‌و واشنتۆن‌و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه.
تاران‌و واشنتۆن ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌كێك بووه له به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی.