2019-05-28   797     
سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه له‌ئێستادا هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ گفتوگۆی نێوان ئێران‌و ئه‌مریکا به‌دی بكرێت.
ئاوێنه: سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه، له‌ئێستادا نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌مریکا دانوستان بکه‌ن.
ونیشی، پرسی پابه‌ندبون به‌ڕێکكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ دانوستان داده‌نرێت که ئه‌مریکا پێوه‌ی پابه‌ند نابێت.
موسه‌وی رونیكردۆته‌وه كه تاران نایه‌وێت له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسێکی ئه‌مریکا دانوستانی هه‌بێت‌و پێویسته چاوه‌ڕوانی گۆڕانکارییه‌کان بن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه، تاران به‌پێی تێبینی سیاسی‌و ئه‌منی‌و نیشتمانی‌و به‌پێی مێژوی سیاسه‌تی خۆی، ده‌رگا دبلۆماسیه‌كانی دانه‌خستووه.