سلێمانی: دەستگیركردنی راوچی
  2019-05-29       620       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژە بە دەستگیركردنی راوچییەك لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەكات.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " لەئاکامی دەرچونێ:ی مەیدانی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارسان و ژینگەی بازیان توانیان یەک ڕأوچی دەستگیربکەن کە هەستاوە ڕاوکردنی 3 سێ باڵندەی کێوی" .



راشیدەگەیەنێت دەستیش بەسەر چەكێكی جۆی تاپر ‌و سێ‌ باڵندەی راوكراودا گیراوە، باس لەوەش دەكات پەراوی لێكۆڵینەوەیان لەسەر تۆمەتبارەكە كردوەتەوە‌و رادەستی دادوەریان كردوە.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×