ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی
ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامداو تاوتوێی چه‌ند
پرسێكیان كرد.
ئاوێنه: فه‌خره‌دین ئاڵتون، سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه
له تویتێكدا رایگه‌یاند، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا
لەگەڵ ترامپ، جارێکی دیکە جەختی لە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ تاوتوێکردنی کڕینی
سیستمی بەرگری موشەکی ئێس400 كردۆته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه لە بەشێکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی
نێوان ترامپ و ئه‌ردۆغاندا، هەردو لا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر هەڵگرتنی پێناسی
زیادەی گومرگی لەسەر کەرتی کانزایی پۆڵا.
جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه ئەم بڕیارە پاڵپشت دەبێت بۆ گەیشتن
بە ئامانجی ٧٥ ملیار دۆلاری لە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردو لادا.
فه‌خره‌دین ئاڵتون ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لە پەیوەندییە
تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترامپدا، تاوتوێی کۆبونەوەی وڵاتانی ئەندام له
جی20 کراوه کە بڕیارە لە 28و 29ی حوزه‌یران له‌ژاپۆن بەڕێوەبچێت و رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كه‌دا دیداریان هه‌بێت.