ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی
ئێران رایگه‌یاند، دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكه‌ن چونكه هیچ سودێكی نییه. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دابو كه
ده‌كرێت له‌گه‌ڵ واشنتۆن گفتوگۆ بكه‌ن ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگیرێن.
ئاوێنه: به‌پێی پێگه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی رابه‌ری
باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌مه خامه‌نه‌یی راگه‌یاندوه
كه دانوستان لای ئه‌مریكییه‌كان تاكتیكه‌و گوشاره‌كان ستراتیژن.
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی وتویه‌تی"ئه‌مریكییه‌كان
كاتێك ده‌یانه‌وێت به گوشار، له‌وڵاتێكی دیكه شتێك بكه‌نه ئامانج و به مه‌به‌ستی
خۆیان بگه‌ن، گوشار لێره‌دا بۆ ئه‌وان ستراتیژه، ئه‌وان تاكتیكێكیشیان هه‌یه كه
ناوی دانوستانه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ته‌نها رێگه‌ی ئێران بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
فشاره‌كانی ئه‌مریكا، به‌كارهێنانی ئه‌و ئامڕازانه‌ی فشاره كه خۆی هه‌یه‌تی و
وتوشیه‌تی"فشاره‌كانی ئێران به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وانه‌وه فشاری سه‌ربازیی
نین-هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر پێویست بكات سود له بژارده‌ی سه‌ربازیش وه‌رده‌گرین."
سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانیش، خامه‌نه‌یی
هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌وان به‌شوێن به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه
نین، ئه‌وه له‌به‌ر سزاكان و له‌به‌ر ئه‌مریكا نییه به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه
كه له‌ڕوی ئایینی و شه‌رعییه‌وه له‌لایان "حه‌رامه."