وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند
هێشتا مایك پۆمپیۆ بڕیاری له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی به‌خشینی عێراق له‌سزاكانی سه‌ر
تاران بۆ هاورده‌كردنی كاره‌با نه‌داوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له 20ی مارسی
ئه‌مساڵدا رایگه‌یاند، عێراق له سزاكانی سه‌ر ئێران بۆ كڕینی كاره‌با له‌و وڵاته
بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ ده‌به‌خشن و هاوكات هانی به‌غداشی دا كه سه‌رچاوه‌ی به‌دیل بۆ
وزه بدۆزێته‌وه.
مۆرگان ئۆرتاگۆس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا،
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری
درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و لێخۆشبونه‌ی عێراق رایگه‌یاند"هێشتا وه‌زیری ده‌ره‌وه
بڕیاری له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه."