لیژنەكانی تەندروستی دەستبەسەر برێك لەمادەی خۆراكیدا دەگرن
  2019-05-30       296       

 

لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بەردەوامن لە بەسەركردنەوە و ئەنجامدانی پشكنین بۆ سەرجەم كارگەكانی خواردن و خواردنەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی، لەو چوارچێوەیەدا لەكارگەیەك لەشەقامی تووی مەلیك دەست بەسەر برێك مەوادی بەسەرچوودا گیرا.


ئاوێنە، راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی: لیژنەكانی چاودێری تەندروستی  رایدەگەیەنێت ئەو مەوادانانەی لەو كارگەیەدا دەستی بەسەرداگیرا بریتی بوو لە 23 كیلۆگرام كاكاو و مرەبا و حەشوەی شوكەلاتە لەگەڵ یەك لیتر تامی فستق و رێكاری پێویست بەرامبەر خاوەنەكەی گیرایەبەر.


هاوكات پسپووڵەی سەرپێچی بۆ كارگەیەكی دروستكردنی نانی لوبنانی و گەنجینەی هەڵگرتنی خۆراك كرا بەهۆی پابەندنەبوون بە یاسا و رێنمایی و مەرجە تەندروستیەكان.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×