سلێمانی: داخستنی كۆگایەك كە تەواوی خواردنەكانی ناوی بۆگەنی كردوە
  2019-05-30       552       


به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆگایه‌كیان داخست كه‌ ته‌واوی خواردنه‌كانی ناوی بۆگه‌نیان كردبوو، خاوه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌ له‌فه‌ بیفرۆشێت به‌ هاوڵاتیان.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: به‌پێی راپۆرتی لینه‌ی سێی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ بوونی دوكانێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتنی جگه‌ر و گۆشتی ئێرانی له‌ گه‌ڕه‌كی پیرمه‌سوری شاری سلێمانی، لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و دووكانه‌ی كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆر جگه‌ر و گۆشتی ئێرانی خراپبوو كه‌ بۆگه‌نیان كردبوو له‌گه‌ڵ بڕێك ته‌ماته‌ و باینجان و سه‌وزه‌ی خراپبوو كه‌ ته‌واوی ئه‌و خواردنانه‌ له‌سه‌ر عاره‌بانه‌ ده‌كرێن به‌ له‌فه‌ و ده‌فرۆشرێن به‌ هاوڵاتیان.


هه‌ر به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ ئه‌و كۆگایه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی تێدا نه‌بووه‌ و هیچ مۆڵه‌تێكیشی نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت خاوه‌نیشی دیار نییه‌ و ته‌نها كرێكارێكی بیانی تێدا بووه‌ كه‌ مۆڵه‌تی ته‌ندروستی نه‌بووه‌، هه‌ربۆیه‌ ته‌واوی خواردن و كه‌ل‌وپه‌لی ناو كۆگاكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و به‌ته‌واویش كۆگاكه‌ داده‌خرێت.

© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×