حامی ئاکسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند"هەمو
ئەو هەواڵانەی باس لە دواخستنی وەرگرتنی ئێس٤٠٠ دەکەن لەلایەن تورکیاوە لەسەر خواستی
ئەمریکا، دورن لەڕاستییەوە."
ئاوێنه: حامی ئاکسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا،
ئه‌مڕۆ(هه‌ینی) رایگەیاند"قۆناغی وەرگرتنی ئێس٤٠٠ەکان لە روسیا وەک ئەوەی پلانی
بۆ دارێژراوە بەڕێوەدەچێت."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەربارەی نیگەرانییەکانی
ئەمریکا لەسەر سیستمی ئێس٤٠٠ کە دەکرێت زیان بە سیستەمەکانی ئێف٣٥ بگەیەنێت، جەختی
لەوە کردەوە"خواستی ئێمە بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە،
تا ئێستاش بەردەوامە."
پێداگریی توركیا له‌سه‌ر كڕین و وه‌رگرتنی سیستمی موشه‌كی
ئێس400 له‌ڕوسیا، له‌كاتێكدا كه چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه
هۆشداریان داوه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته‌كه كه ئاكامه‌كانی ئه‌و كاره باش نابن.