سلێمانی: لەناوبردنی شمەك‌و كاڵای ماوەبەسەرچو
  2019-06-01       396       

لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر کاڵاوشمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە و سەرجەمیان لەناوبراون.

ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: لەئەنجامی سەردانی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنین بۆ ئەوکاڵاوشمەکانە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دەست بەسەر زیاترلە (145) تۆن کاڵاوشمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە.

ئەوکاڵاوشمەکانەی لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خۆرپاستنی تەندروستی و کوالێتی کۆنترۆڵ و کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانییەوە پشکنینیان بۆکراوە.

ئه‌و موادانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ پێك هاتوون له‌ خۆراكی منداڵ، خواردنه‌وه‌ی كهولی، گۆشتی ئاژه‌ڵ، برنج، هه‌نگوین، جگه‌ری به‌ستووی مریشك، شه‌ربه‌ت، خورما، شیری نیدۆ و كیكۆز، قاوه‌، ئاوی كانزایی، میوه‌ی جۆراوجۆر، دۆشاوی ته‌ماته‌، ترشیات و خواردنه‌ له‌ قوتونراوه‌كان.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبراوون.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×