لیژنەكانی قایمقامیەتی هەولێر لەمانگی رەمەزاندا 130 سەردانیان كردوە‌و 70 سەرپێچیشیان تۆمار كردوە
  2019-06-02       558       

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت لەمانگی رەمەزاندا لیژنەكانیان 130 سەردانیان كردوە‌و 70 سەرپێچی تۆمار كراوە، ئاشكراشیدەكات 80 تۆن كەلوپەل‌و خۆراكی ماوەبەسەر چو دەستی بەسەردا گیراوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند ئەوان پێشبینی هاتنی 100 هەزار گەشتیار دەكەن لەرۆژانی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ، ئەو وتی " هەمو هێزەكانی ناوشاری هەولێر بەیەكەوە هاوكاری یەكتر بون بە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و تەندروستی و گەشتوگوزار و شارەوانییەوە بۆ سەرخستنی پلانی مانگی رەمەزان".


راشیدەگەیەنێت لیژنەكانیان لەمانگی رەمەزان 130 سەردانی مەیدانیان كردوە، 70 سەرپێچی تۆماركراوە‌و 16 شوێنیشیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستوە، دواین هۆشداریش دراوەتە 38 شوێن، ئەو وتی " لەمانگی رەمەزاندا لیژنەی قائیمقامییەت 32 دەرمانخانە و كۆگای دەرمانخانە و تاقیگەی تەندروستی داخستوە، بەهۆی سەرپێچییەكانیشەوە 28 كەس دەستگیركراون، هەروەها بەهۆی پابەندنەبون بە خشتەی كارەكانەوە، شەش خاوەن مۆلیدە سزادراون".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×