عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند،
هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردوه وه‌ك
ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌دا هاتوه.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)، له‌میانی كۆنگره‌ی
رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، رایگه‌یاند"حكومه‌تی فیدراڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێمی كوردستان نابڕێت."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
رایگه‌یاند، ناكۆكی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه ناكۆكییه سیاسییه‌كان
گه‌وره بكرێن و بكرێنه سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دۆخی ئه‌منی وڵات هه‌ستیاره‌و به‌رگه‌ی
ئه‌وه ناگرێت له‌ڕوی سیاسییه‌وه به‌كاربهێنرێت چونكه داعش سود له‌وه وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ك له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له كێشه‌ی كاره‌با له‌عێراق
كرد‌و رایگه‌یاند، قه‌یرانی كاره‌با هێشتا قه‌یرانێكی ئاڵۆزه وێڕای ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی
له‌گه‌ڵ هه‌ردو كۆمپانیای سیمینز و جه‌نه‌راڵ ئه‌لكتریك ئیمزاكراون.
وتیشی"به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با گه‌یشتۆته 17
هه‌زارو 500 مێگاوات"و حكومه‌ت كارده‌كات بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی نوێی به‌رهه‌مهێنانی
كاره‌با به‌ڵام هێشتا به‌ده‌ست كێشه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌باوه ده‌ناڵێنن.