02/06/2019 كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند،
كه‌ركوك پێویستی به هاوكاری نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی خۆجێی و حكومه‌تی
هه‌رێم و هێزه‌كانی شاره‌كه هه‌یه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌و
وتانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه چه‌كداره‌كان،
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراقدا
هاتون بۆ تاوتوێكردنی دۆخی كه‌ركوك.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له پارێزگاری كه‌ركوك
به‌وه‌كاله‌ت و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ئاماده بون و
دۆخی پارێزگاكه له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئیداریی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌وه
هه‌ڵسه‌نگێنراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی
كردۆته‌وه كه وێڕای ده‌ستوه‌ردان و ئاڵۆزییه‌كان، دۆخی ئه‌منی له‌پارێزگای كه‌ركوك
له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌منی
بدۆزرێته‌وه‌و هه‌وڵه سیاسییه‌كان فراوان بكرێن و هاوكاریی نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كان
هه‌بێت به‌بێ دورخستنه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك و هه‌روه‌ها یاسا پته‌وبكرێت و هێزه چه‌كداره‌كان
ئه‌منییه‌كان توانادار بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵبسن.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی له‌سه‌ر دوركه‌وتنه‌وه له‌و
لێدوانانه كردۆته‌وه كه خزمه‌ت به ئاسایش و سه‌قامگیریی پارێزگاكه ناكه‌ن و
دوپاتیشیكردۆته‌وه كه داعش تاكه دوژمنه‌و ده‌بێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌دواداچونی
پاشماوه‌كانی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه فره‌یی له‌پارێزگای كه‌ركوك
و ده‌ستوه‌ردانه‌كان، وا ده‌كات كه هاوكاریی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی
خۆجێی و حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی پارێزگاكه پێویسته به ئامانجی سه‌رخستنی ئه‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه باڵایانه‌ی پارێزه‌ری یه‌كڕیزی نیشتمانین و خزمه‌ت به سه‌رجه‌م
پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك گه‌وره
كراون.