ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت"یه‌كێتی
له‌حكومه‌ت به‌شدار بێت یان نه‌بێت، پارتی رێگه‌نادات خیانه‌تكارێك ببێته
پارێزگاری كه‌ركوك."
ئاوێنه: ئه‌و قسانه‌ی ئاراس حه‌سۆ میرخان، دوای ئه‌وه دێن كه دوێنێ شه‌ممه،
لاهور شێخ جه‌نگی له یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا له‌كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به
ته‌خوینكردنی یه‌كێتی و روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، وتی"لێره‌وه ئه‌و په‌یامه
ده‌نێرم بۆ ئه‌وانه‌ی كه ته‌خوین به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ له‌مه‌ودوا
به‌بێ به‌ڵگه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت ته‌خوین به یه‌كێتی
و خوێنی شه‌هیده‌كانی بكات، من یه‌ك تاكه پێلاوی لاستیكی منداڵێكی كه‌ركوكی ده‌خه‌مه
ده‌مییه‌وه."
ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌مشه‌و(یه‌كشه‌ممه)، له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌فه‌یسبوك
له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی"ئه‌وانه‌ی خیانه‌تی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجامدا
خۆیان باشتر له هه‌مو كه‌سێك ده‌زانن كه چه‌ند شه‌رمه‌زار و ڕو ڕه‌شن و هات و هاواریشیان
بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌یه."
ئه‌وه‌شی وتوه"پارتی سه‌رۆكی هه‌رێمی دیاری كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تیش
دیاری ده‌كات و حكومه‌تیش پێك دێنێت. یه‌كێتیش به‌شدار بێت یا نه، ده‌بێ ئه‌وه باش
بزانێ پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی نه چاوپۆشی له خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كەن و نه ڕێگه‌ش
ده‌دەن خیانه‌تكارێك ببێته پارێزگاری كه‌ركوك."
ئه‌و لێدوانه توندانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و دو حزبه، دوای ئه‌وه دێت كه فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆ ده‌نگدان به نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌كردو مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ش پارتی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیانی جێبه‌جێ نه‌كردوه‌و به‌تایبه‌ت له‌پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركودا.
پارتی له‌وه‌ڵامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا باسی له‌وه كردبو كه مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ رێككه‌وتبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت به‌ڵام یه‌كێتی له‌دوا ساته‌كاندا له‌وه پاشگه‌زبۆته‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی دوێنێ له ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یدا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ره‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی باسیان له ناوێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كردبێت.