كۆمه‌ڵێك رێكخراو داوا له‌یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن دژبه‌ یه‌كدی رابگرن
  2019-06-02       752       

زیاتر لە 40 رێکخراو داوا لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن هەڵمەتی راگەیاندن دژی یەكدی رابگرن و بچنه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 42 رێكخراو له‌هه‌ڵمه‌تێكدا رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ ماوەی چەند رۆژێكە لە راگەیاندنی رەسمی و سێبەر و پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی پارتی و یەكێتی هەڵمەتێكی فراوانی راگەیاندن دژ بە یەكتری بەڕێوەدەبەن.

ئه‌و رێكخراوانه‌ وتویانه‌:ئێمە وه‌ك ئەو رێكخراوانەی لە خوارەوە ئیمزامان كردوە درك بەوە دەكەین كە ئەوەی بە دەرئه‌نجام لە ناكۆكییەكانی ئەواندا بەرهەم دێت، دوبەرەكی قوڵ و جەمسەرگیری و قەیرانی زیاتری كۆمەڵایەتی و ئابوری لێدەكەوێتەوە، كە هاوڵاتییانی كوردستان باجەكەی دەدەن."

ئه‌و رێكخراوانه‌ داوایان له‌مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردو حزبه‌كه‌ كردوه‌ "هەڵمەتی راگەیاندن دژی یەكدی رابگرن و دەستبەجێ بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆكردنی بنیاتنەرانە بە ئامانجی پەڕینەوە بۆ قۆناغێكی نوێ كە خزمەت بە دۆخی ناهەمورای كوردستان و هاوڵاتیانی بكات."

ئه‌و رێكخراوانه‌ی خواره‌وه‌ تا ئێستا به‌شداریی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كردوه‌و ده‌رگای پشتوانیكردنیشیان له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ كراوه‌یی جێهێشتوه‌:

-سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان
-رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO
-رێكخراوی ئاشتی و ئازادی
-رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان
-رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر
-كۆمەڵەی ئافره‌تانی كوردستان
-رێكخراوی نیشان بۆ هۆشاری تاك
-لیستی پیشەیی مامۆستایان
-رێكخراوی سازانی رەنگەكان
-رێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد
-یەكێتی لاوانی كوردستان
-یەكێتی گشتی قوتابیان
-دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن
-رێكخروای وار بۆ پاراستنی ژینگە
-رێكخراوی سەراورد بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
-ئەنیستۆیتی ئابوری بە ژمارە
-رێكخراوی بیمە
-رێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
-تۆڕی رێكخراوە ناحكومییەكانی سۆران
-رێكخراوی فریاكەوتنی میلی PAO
-رێكخراوی بەهرەی ژنان TWO
-رێكخراوی فریاگوزاری مرۆی شکۆی نیشتیمان
-سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان
-رێكخراوی NLP بۆ راهێنان و راوێژكاری
-رێكخراوی پێشەنگ بۆ گەشەپێدانی بواری رۆشنبیری
-رێكخراوی مناڵانی دێكانی كوردستان
-رێكخراوی كورد فۆڕ
-رێكخراوی بەندی 19
-هاوپەیمانی ژنان بۆ عێراقێكی دیموكراسی
-رێكخراوی برادۆست بۆ گەشت و گوزار
-دەزگای واڤین بۆ پرسەكانی ژن
-رێكخراوی هاریكاری مرۆیی
-رێكخراوی میدیا
-رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
-رێكخراوی ئاران  بۆ پەرەپێدانی كەلتوری مەدەنی
-پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان
-رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
-رێكخروی مۆم بۆ گەشەپێدانی خێزان
-رێكخراوی لانەی مناڵانی كوردستان KCN
-رێكخراوی داركەر بۆ پەرەپێدانی دیموكراسیەت
-رێكخراوی رۆشنگەری بۆ پیادكرنا دیموكراسییەتێ
-رێكخراوی ئاراستەی نوێ بۆ شەفافییەت و دیموكراسی و بنبڕكردنی گەندەڵی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×