نازم ده‌باغ: بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه‌ ئێران گرنگترە
  2019-06-03       682       

 


نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران لەبارەی هەڵوێستی بەرهەم ساڵەح، سەرۆك كۆماری عێراق لەكۆبونەوەی مەككە رایدەگەیەنێت ئه‌مه‌ جورئه‌ت و ئازایه‌تیه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ عیراق په‌یدا ببێت هه‌ڵوێسته‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا بڕیاری لێ بدات، دەشڵێت " بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه‌ ئێران گرنگترە، هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆماری عیراق لای حكومه‌تی ئێران زۆر ئیجابی و مه‌ردانه‌بو".


ئاوێنە: نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند هەڵوێستەكەی بەرهەم ساڵەح تەنها هی خۆی نیە ‌و هەڵوێستەكە هی هەمو بەرپرسانی عێراقە وەك ئەنجومەنی وەزیران‌و پەرلەمانی عێراق، ئەو وتی " هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێرانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌و جۆره‌ بوو كه‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئیجابی وه‌ زۆر مه‌ردانه‌ هه‌ڵیانسه‌نگاندووه‌، ئه‌مه‌ جورئه‌ت و ئازایه‌تیه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ عیراق په‌یدا ببێت هه‌ڵوێسته‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا بڕیاری لێ بدات".



راشیدەگەیەنێت ده‌بێت هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی عیراق یارییەکانی خۆی بکات و هەڵوێستی خۆی بنوێنێ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، چونکە بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه‌ ئێران گرنگترە، ئەزمونەکانی ڕابردو دەریخستوە ئەگەر ئێران دژایەتی کردبێتین بەڵام مەرزەکەی لەگەڵمان هەر ماوە ، بەڵام ئەمریکا یا هەر وڵاتێکی ئەوروپی هاتبێتنە ناوچەکەمان دوای دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕۆیشتوە، وتیشی " ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ده‌ڵێ من ئه‌وه‌نده‌م كڕی وه‌ ئه‌وه‌نده‌م فرۆشت واته‌ نابێت ئێمه‌ ببینه‌ هۆكارێك بۆ كارێكی بازرگانی."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×