بۆچی راوەشاندنی منداڵ مەترشیدارە؟
  2019-06-03       1670       


بۆ چی راوەشاندنی منداڵ مەترسیدارە؟ زۆرجار دایك و باوكان منداڵەكانیان رادەوەشێنن لەهەندێك حاڵەتی خۆشی و توڕەییدا.


ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: ئەو جۆرە راوەشاندنە مەترسییەكی زۆری هەیە بۆ سەر تەندروستی منداڵ بەتایبەت منداڵی تازە لەدایكبوو، چونكە راوەشاندنێكی بەهێزی منداڵ بەسە بۆئەوەی رووبەڕووی مردن بێتەوە.


پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەكاریگەرییە مەترسیدارەكانی راوەشاندنی منداڵ بەهۆی لاوازی ماسولكەكانی ملی منداڵ و گەورەیی قەبارەی سەری، راوەشاندنی بەهێز وادەكات سەری منداڵ بەشێوەیەكی هەڕەمەكی بجووڵێت و مەترسی پچڕانی دەمارەكان و دروستبوونی خوێنەبەربوونی ناوخۆیی لێدەكرێت.


پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەكەن راوەشاندنی منداڵ دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لەنێو مێشك و تۆڕی چاو و لەدەستدانی بینایی یاخود پچڕانی بڕبڕەكانی مل و دڕكەپەتك و شكانی پەراسووەكان و ئیفلیجی و هەروەها تێكچوونی دەروونی  و دواكەوتنی رۆیشتن و گەشەكردن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×