"بریندارانی تەقینەوەكانی كەركوك لە توركیا چارەسەر دەكرێن"
  2019-06-03       402       

ئەرشەد ساڵەحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئاشكرایدەكات كە بریندارانی تەقینەوەكانی كەركوك لەتوركیا چارەسەر وەردەگرن.


ئاوێنە: ئەرشەد ساڵەحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی رایدەگەیەنێت ئەو كەسانەی لەتەقینەوەكانی 29 ی مانگی ئایاری شاری كەركوك بە سەختی بریندار بون لەتوركیا چارەسەر وەردەگرن، باس لەوەش دەكات توركیا هەمیشە لەگەڵ عێراقییەكاندایە، باس لەوەش دەكات تەقینەوەكان لەو ناوچانە رویاندا كە زۆربەی دانیشتوانەكەی توركمانن. 


ئەو وتی " توركیا ساڵانێكه‌ به‌بێ جیاوازی نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی ده‌ستی هاوكاری بۆ ته‌واوی چین و توێژه‌كانی عیراق درێژكردوه‌، به‌وه‌ش توركیا به‌ زیاده‌وه‌ مافی دراوسێیه‌تی به‌جێگه‌یاندوه‌".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×