فرۆشیارانی یارییە ئاگرینەكان روبەروی یاسا دەكرێنەوە
  2019-06-03       250       

بەپێی ئەو پلانەی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دیاریكردوە بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان فرۆشیارانی یارییە ئاگرینەكان روبەروی یاسا دەكرێنەوە، دڵنیایش بە هاوڵاتیان دەدرێت كە پۆلیس‌و ئاسایش‌و پۆلیسی هاتوچۆ‌و بەرگری شارستانی ئامادەكاریی خۆیان كردوە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان.


ئاوێنە: لەگەڵ بڵاوكردنەوەی رێنمایی، پۆلیسی سلێمانی شانبەشانی ئاسایش‌و بەرگری شارستانی‌و پۆلیسی هاتوچۆ پلانی رۆژانی جەژن جێبەجێ دەكەن، لەیەكەم رۆژی جەژنیش بەهۆی قەرەباڵغی ‌و سەردانیكردنی گۆرستانەكان ئامادەیی تەواویان دەبێت، ئاماژەبەوەش دەكات تەواوی ئامادەكارییەكانیان تەواو كردوە بۆ روبەروبونەوەی هەر روداوێكی نەخوازراو.


هۆشداریی توندیش بە سەرجەم ئەو ماركێت‌و دوكان‌و شوێنانە دەدرێت كە یاری ئاگرین‌و تەقەمەنی بەمنداڵان دەفرۆشن، بەوەی هەركەشێك ئەو یارییە ئاگرینانە بفرۆشێت روبەروی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×