باڵیۆزخانەی ئەمریكا: كۆتایی بە گەمارۆی سەر خۆپیشاندەرانی خەرتوم بهێنن
  2019-06-03       644       

باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسودان داوای پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی خەرتوم دەكات لەسودان‌و دەشڵێت "كۆتایی بە گەمارۆی سەر خۆپیشاندەرانی خەرتوم بهێنن".


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" لەلایەن سەربازنی ئەنجومەنی سەربازی سودانەوە بەمەبەستی بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران لە خەرتوم تونوتیژی ئەنجامدرا‌و بەهۆیەوە 14 خۆپیشاندەر كوژران‌و 60 كەسی دیكەش بریندار بون، باڵیۆزی ئەمریكاش لە سودان داوای راگرتنی توندوتیژی لەبەرامبەر خۆپیشاندەران دەكات.


ئەمریكا داوا دەكات پێویستە هەرچی زوە گەمارۆی سەر خۆپیشاندەرەکانی سودان لە خەرتومی پایتەخت کۆتایی بێت، پێویستە ریگری بکرێت لە بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانیەکان و تاکۆتای بە گرژیەکانن بهێنریت. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×