كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت؛
ئاماده‌ین بۆ هه‌نگاونان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی په‌یامه‌كه‌تان
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئاوێنه: دوێنێ(یه‌كشه‌ممه)، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له
په‌یامێكدا له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو" تكایه‌كی برایانه
له هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم ( پارتی و یه‌كێتی ) و به‌تایبه‌ت هه‌ردو سه‌ركرده‌ی
به‌رێز جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی و كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌كه‌م بریارێكی خێرای پێكهاتن
بده‌ن و رێگه له ته‌شه‌نه‌كردن و ته‌صعید بگرن، تا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بوه و كێشه‌كان
نه‌چۆته ئاستی هه‌ڵدێر و نه‌گه‌ڕانه‌وه. به‌رپرسیارێیتی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له
ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه .. كه‌ی ره‌وایه یاری به چاره‌نوسی ئه‌م ئه‌زمونه و ئه‌م دۆزه
ره‌وایه بكرێ به پاساوی هه‌ڵه‌ی سیاسی و تۆڵه له یه‌كتر كردنه‌وه."
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری یه‌كێتی له‌وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین
به‌هادین-دا رایگه‌یاندوه"ئێمه له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌یی
خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ هه‌نگاونان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی په‌یامه‌كه‌ی
به‌ڕێزتان به‌ئیراده‌و ویستی راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی
مێژوییه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان.."
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو له په‌یامه‌كه‌یدا چوار داواكاریی به‌مشێوه‌یه
خستبوه‌ڕو: 1.بارودۆخی هه‌ستیارو ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌و عێراق و مه‌ترسی
و هه‌ره‌شه‌كانمان هه‌میشه له‌بیر بێ. 2.راگرتنی ده‌ستبه‌جێی هه‌مو جۆره‌كانی گرژی
و شه‌ڕی راگه‌یاندن. 3.رێگرتن له لێدوانی دژ به‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی هه‌ردولا. 4.كۆبونه‌وه‌یه‌كی خێرای
لوتكه‌ی هه‌ردولا به گیانێكی لێبورده‌یی و به ئیراده‌ی چاره‌سه‌ر.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ سه‌ڵاحه‌دین
به‌هادین جه‌ختی كردۆته‌وه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌یه له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستاندا رێگای برایه‌تی و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن بگرێته‌به‌ر.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئاماده‌یی حزبه‌كه‌ی ده‌ربڕی بو بۆ
هه‌ر ئه‌ركێك كه ناو ماڵی كوردستانی رێكبخاته‌وه‌و یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی به‌رهه‌م
بهێنێت ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆی وتبوی، وێڕای پاراستنی پێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنبونیان.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین...