لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و
كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه مانگ
بینراوه‌و سبه‌ی سێشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
ئاوێنه: لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه له‌به‌ر هه‌بونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی
پێویست ده‌ركه‌وتوه كه مانگ له‌ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بینراوه بۆیه لیژنه‌ی
باڵای بینینی مانگ رایده‌گه‌یه‌نێت كه سبه‌ی سێشه‌ممه 4/06/2019 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی
ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م
موسڵمانانی جیهان و كوردستان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دیوانی وه‌قفی سوننی له‌عێراق رایگه‌یاند،
ئه‌مڕۆ دوایین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان و سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
هه‌روه‌ها سعودیه‌ش لای خۆیه‌وه سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی كرده
یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.