گۆڕان: چیتر به‌هیچ بیانویه‌ك پێكهێنانی حكومه‌ت دوانه‌خرێت
  2019-06-03       838       

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌یامێكی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌رچی زوه‌ كێشه‌كان به‌لادا بخرێن و په‌له‌ بكرێت له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چیتر ئه‌و پرسه‌ به‌هیچ بیانویه‌ك دوانه‌خرێت.

ئاوێنه‌: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌مو موسڵمانانی جیهان كردو هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه‌ جه‌ژنی ئاشته‌وایی نیشتمانی و رێزگرتن له‌ویست و خواست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت.

پێویستە هەرچی زوە کێشەکان بەلادا بخرێن و پەلەبکرێ لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و چیتر ئەم پرسە بەهیچ بیانوێک دوانەخرێت و نائومێدییەکان بڕەوێنرێنەوە.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتویه‌تی"پێویستە هەرچی زوە کێشەکان بەلادا بخرێن و پەلەبکرێ لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و چیتر ئەم پرسە بەهیچ بیانوێک دوانەخرێت و نائومێدییەکان بڕەوێنرێنەوە."

هه‌روه‌ك داواشی كردوه‌ كه‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان بكرێته‌ دەرفەتێک بۆ یەکخستنی توانا و هەڵوێستەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی روبەڕوی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بۆتەوە، کە به‌بڕوای بزوتنه‌وه‌كه‌ ئەوەش تەنیا بە لەخۆبردویی و چاوخستنە سەر بەرژەوەندییە باڵاکان بەدیدەهێنرێت.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و هەمو موسڵمانانی جیهان دەکەین. هیواخوازین ئەم جەژنە جەژنی ئاشتەوایی نیشتمانی و رێزگرتن لە ویست و خواست و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان بێت.

لەم بۆنەیەدا، بەئەرکی حکومەت و لایەنەکانە سیاسییەکانی دەزانین، بە لەخۆبوردەیی و دورکەوتنەوە لە خۆپەرستی بناغەی کۆمەڵگایەکی سەقامگیرو ئارام دابمەزرێنن، تا ئایندەیەکی گەشتر بۆ هاوڵاتیانمان دەستەبەر بکرێ. لەم دۆخە ناوخۆییە ناهەموارەدا کە لەئاست داواکاریی هاوڵاتییاندا نییە، عێراق و ناوچەکەش بە بارگرژیدا تێپەڕدەبێت، کە دەشێت لە سایەی نەبونی هاوهەڵوێستی و نەبونی دامەزراوە نیشتمانییەکان و ململانێ حزبییەکاندا لەهەر ئەگەرێکدا زەرەرمەندی گەورە خەڵکی کوردستان بن، پێویستە هەرچی زوە کێشەکان بەلادا بخرێن و پەلەبکرێ لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و چیتر ئەم پرسە بەهیچ بیانوێک دوانەخرێت و نائومێدییەکان بڕەوێنرێنەوە.

جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بکرێتە دەرفەتێک بۆ یەکخستنی توانا و هەڵوێستەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی روبەڕوی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بۆتەوە، کە ئەمەش تەنیا بە لەخۆبردویی و چاوخستنە سەر بەرژەوەندییە باڵاکان بەدیدەهێنرێت.

هەمیشە لە خۆشی و ئارامی و ئاسودەییدا بن.

بزوتنەوەی گۆڕان
3/6/2019

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×