نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی
كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامداو
تێیدا به‌ڕه‌سمی بانگهێشتی كرد بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان.
ئاوێنه: به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری
عێراق، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٣/٦ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی
کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح ،سه‌رۆك کۆماری عیراق ئه‌نجام
دا و تیایدا وێرای به ره‌سمی بانگهێشتکردنی سه‌رکۆمار بۆ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی
هه‌رێم، هه‌ردولا دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌که‌و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا
هه‌ردولا هاوڕا بون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه
هه‌ستیاره‌ی که ناوچه‌که پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختیشیان کرده‌وه که پێویسته هه‌وڵه‌کان
یه‌کبخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دورگرتنی عیراق و هه‌رێمی کوردستان
له ئاڵۆزییه‌کان.
هاوکات سه‌رۆك کۆمار و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم پێویستیی
هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان له قۆناغی داهاتودا
دوپات کرده‌وه و پیرۆزباییی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان له یه‌کتر کرد و هیوایان خواست که
ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامی و کۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌کان.
هه‌روا سه‌رۆک کۆمار پیرۆزبایی له سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی
هه‌رێمی کوردستان كرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.