كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ململانێكان وه‌لابنێین و كۆتایی به‌گرژی نێوانمان بهێنین
  2019-06-03       952       

كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ هیوای خواستوه‌ هه‌موان ململانێكانی نێوانیان وه‌لابنێن و كۆتایی به‌ گرژی نێوانیان بهێنن.

ئاوێنه‌: كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌به‌یامه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی جیهان و خه‌ڵكی كوردستان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌"لەم جەژنە پیرۆزەدا، كە جەژنی ئاشتەوایی و تەبایی و گیانی یەكتر قبوڵكردنە، هیواخوازم هەمو لایەكمان بەگیانی لێپرسراویەتی نیشتمانیەوە دەستی ئاشتی و تەبایی و یەكڕیزی بۆ یەكتر درێژ بكەین و ململانێكانمان وەلابنێین و كۆتایی بەگرژی نێوانمان بهێنین."

هه‌روه‌ك هیواشی خواستوه‌" پێكەوە هەنگاو بنێین و دەستی برایەتی و تەبایی بۆ یەكتر درێژ بكەین و هەرچی زوە كێشەكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەست لەناو دەست و بەیەك تیم چارەسەر بكەین."

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×