گەرمیان: یەکەم ڕۆژی جەژن یەکەم ڕوداوی هاتوچۆ تۆمارکرا
  2019-06-04       968       


بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێل لەگەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار چوار کەس برینداربون کەدوانیان منداڵن

ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد، رائد کارزان مجید وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەئاوێنەی ڕاگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ(سێ شەمە) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەگەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلەوە چوار ئەندامی خێزانێک بریندار بون".

وتیشی:"بریندارەکان  دو منداڵ لەڕەگەزی نێر و ئافرەتێک و پیاوێکن، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ڕوداوەکە لەنێوان دو ئۆۆمبێلی جۆری مارسیدس و توێتا هیلۆکس ڕویداوە".

ڕونیشیکردەوە:" لەکاتێکدا مارسیدسەکە لەبازاڕە وە بەئاراستەی گەڕەکی کەلاری کۆن ڕۆشتوە توێتاکە بەپێچەوانەوە لەسەرەتای گەڕەکی کەلار کۆن ئەوڕوداوە ڕویداوە سەرجەم بریندارەکان لە مارسیدسەکەدابون، هۆکاری ڕوداوەکە بەهۆی خێرای زیادە وە بوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×