بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیو بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرمای یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بڵاو دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت ئاسمان ساماڵو پەڵە هەور دەبێت، لەشاری كەركوكیش بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەكرێت.
ئاوێنە: ئەمرۆ " سێ شەممە" بەپێی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیو بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان جگە لەشاری كەركوك ئاسمانی شارەكانی هەولێرو سلێمانیو دهۆك ساماڵو پەلە هەور دەبێت، بەجۆرێك لەشاری كەركوك پلەی گەرما 42 پلە دەبێتو نزمترینش لە شاری سلێمانیدەبێت كە 38 پلە دەبێت.
پلەكانی گەرمای شارەكانی باشوری كوردستان
هەولێر: بەرزترین 40 نزمترین 25
سلێمانی: بەرزترین 38 نزمترین 26
كەركوك: بەرزترین 42 نزمترین 30
دهۆك: بەرزترین 39 نزمترین 24