خۆتان لەشیرینی بپارێزن
  2019-06-04       1810       



لەرۆژانی جەژندا شیرنی وەك چوكلێت‌و شەربەت زۆر دەخورێت‌و دەخورێتەوە، بەهیوای تەندروستییەكی باش بۆ خوێنەرانی ئەزیزی ئاوێنە ‌و بەهیواین خۆیان بپارێزن لەشیرینییەكان چونكە نەخۆشی شەكرە یەكێكە لەنەخۆشیە بڵاوەكان كەلەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوە.


نیشانەكانی نەخۆشی شەكرە

1- هەست كردن بەتینوێتی و ووشكبوونی ناو پۆشی دەم.
2- هەست كردن بەبرسێتی و درەنگ چاك بوونەوەی برین.
3- میزكردنی بەردەوام بەتایبەت لەشەواندا.
4- دابەزینی كێشی لەش لەدیارترین نیشانەكانی جۆری یەكەمی شەكرەیە. 
5- لێڵ بینین و تێكچوونی ددان و زوو هەوكردنی پووك.
6- سڕبوونی پێیەكان و هەستكردن بەسووتانەوەی پێیەكان.
7-  بێ‌ هێزی و لاوازبوون، هەست كردن بە ماندووبوون بە شێوەیەكی بەردەوام.
8- تووشبوون بەهەستیاری پێست و هەوكردنی كۆئەندامی زاووزێ‌ بەتایبەت هەوكردنی بەكەڕوو.


راگەیاندنی تەنردوستی سلێمانی


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×