هەر شوێنكارێك پابەندی رێنماییەكان نەبوبێت روبەروی سزا كراوەتەوە
  2019-06-04       1496       

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری مانگی پێنجی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە، كە بە پێی یاساو ریێنماییەكان هەر شوێن كارێك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبووبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی كراونەتەوە.

ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی 5/2019، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی 4 هەزار و 288 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەش 717 شوێن ئاگاداركراوەنەتەوە كە پابەندبن بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە.

هەروەها، 368 پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەوشوێنانەی كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبوون، كراوە، و بەهۆی دووبارە سەرپێچی كردنیشیانەوە  21 شوێنی كاركردن داخراون، هەروەها 2 شوێنكار روبەروی دادگا كراونەتەوە.

لە ئامارەكەدا هاتووە، لە مانگی پێشودا، زیاتر 145 تۆن و 377 كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 18‌ ملیۆن و 475 هەزار دینارە و پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×