لەم جەژنەدا گەشتیارانی ناوەراست‌و باشوری عێراق رو لە هەرێم دەكەن
  2019-06-04       588       


لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان ژمارەیەك لەگەشتیارانی ناوەراست‌و خواروی عێراق رویان لەناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی، هەولێر‌و دهۆك دەكەن، پێشتریش قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید رایگەیاند بو كە ئەوان پیشبینی هاتنی نزیكەی سەد هەزار گەشتیار دەكەن بۆ هەولێر.


ئاوێنە: دوای كۆتایهاتنی مانگی رەمەزان‌و بەمەبەستی بینینی سروشت‌و ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان بەشێك لەهاوڵاتیانی ناوەراست‌و خواروی عێراق‌و رۆژهەڵاتی كوردستان كە بەشی زۆریان لەرێگەی گروپە گەشتیارییەكانەوە سەرادنی ناوچە گەشتیارییەكانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە‌و دهۆكیان كردوە، چاوەروانیش دەكرێت دوای هێوربونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر‌و بەغدا هاتنی ژمارەی گەشتیاران هەڵكشانی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.



بەهۆی بونی ژمارەیەك ناوچەی گەشتیاری‌و كوێستانەكانی هەرێم ساڵانە لەبۆنە ئاینی‌و نەتەوەییەكاندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار رو لەهەرێمی كوردستان دەكەن، دەستەی گەشتوگوزاریش ئاماژەبەوە دەكات كارئاسانیان بۆ راكێشانی گەشتیار  كردوە‌و پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار دەكەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×