2019-06-04   1034     
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاگر لەگەراجی شوقەکانی ئیسکانی هەولێر کەوتەوەو تاوەکو ئێستاش کۆنترۆڵنەکراوە.
ئاوێنه: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، ئاگر لەپاركی یەکێک لەباڵەخانەی شوقەکانی ئیسکان کەوتەوە، بەھۆی ئاگرەکەشەوە دوکەڵی رەش بەناو بەشەکانی باڵەخانەکەدا بڵاوبۆتەوە.
سێ ئۆتۆمبێل لەپاركەكە سوتاون، به‌ڵام به‌هۆی كۆنترۆڵنه‌كردنی ئاگره‌كه‌وه تائێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
له‌ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن‌و دانیشتوانی شوقەکانیش بەھۆی دوکەڵەکەوە چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شوقه‌كان.