2019-06-04   1055     
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل -هه‌په‌گه- هه‌واڵێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕه‌تده‌كاته‌وه له‌باره‌ی شه‌هیدبونی ژماره‌یه‌ك گه‌ریلاو رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و ئامارانه دورو نزیك ڕاست نییه".
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشه‌ممه، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن‌و چاپەمەنی هه‌په‌گه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه، "وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵأوكردۆته‌وه كه گوایه ٣٤ گه‌ریلای ئێمه شه‌هیدبون، ئه‌و ئامارانه‌ی ڕۆژانه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویده‌كاته‌وه، دورو نزیك ڕاست نیین، پێویسته گه‌له‌كه‌مان باوه‌ڕ به‌هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌تی داگیركه‌ران نه‌كات".
راشیگه‌یاندووه، "سوپای توركیا به‌هه‌مو ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر خاكی كوردستان، هه‌تا ئێستا له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ٢ هەڤاڵمان شه‌هیدبون‌و له‌ڕاگه‌یه‌نراوی دوێنێدا ڕامان گه‌یاندبو، ده‌وڵه‌تی تورك كه هه‌مو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی دژ به‌گه‌ریلا خستۆته‌گه‌ڕ هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌و هه‌واڵی درۆی سه‌ركه‌وتن بڵاوده‌كاته‌وه".
هه‌په‌گه ده‌ڵێت، "هێزه‌كانمان له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌رو شه‌هید ڕۆنیادا، دوێنێ ٠٨:٠٠ی شەو، له‌دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌گردی شه‌هید ده‌روێش چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجامدا، له‌م چالاكییه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز كوژران‌و برینداربون، به‌ڵام ژماره‌یان ڕوننه‌بۆیه‌وه".
له‌درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "هەردوێنێ له‌نێوان كاتژمێر ١١ و ١٢ی شه‌ودا، كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گردی شه‌هید شه‌ریف‌و شه‌كیف، ناوچه‌ی شه‌هید بۆتان‌و ئه‌رموش-ی خواكوركی كرد، له‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به‌هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه."