فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سێ‌ پێشمەرگە بریندار دەكەن
  2019-06-05       739       

 

لەگوندی "میرەرەش" لەگەلی شێخ زادە لەدەڤەری برادۆست بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیاوە سێ‌ پێشمەرگە بریندار دەبن، كە سەر بە یەكەكانی هێزی هەشتای پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستانن.


ئاوێنە: كاتژمێر 5 ی سەر لەبەیاتنی ئەمرۆ "چوار شەممە" فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا جارێكی ترد دەستیان بە بۆردومانكردنەوەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە‌و لەئەنجامی ئەو بۆردومانەدا لەگوندی "میرەرەش" لەگەلی شێخ زادە لەدەڤەری برادۆست ئاگركەوتوەتەوە‌و سێ‌ پێشمەرگەش كە دوانیان بران هەوڵی كوژانەوەی ئاگرەكە دەدەن بەڵام بریندار دەبن.


بەزاندنی سنور‌و بۆردومانكردنی خاكی باشوری كوردستان لەلایەن توركیاوە درێژەی هەیە‌و بەهۆیەوە لەساڵانی رابردو تا ئەمرۆش ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان بونەتە قوربانی‌و بەشێكی زۆریشیان گوند‌و ناوچەكانیان چۆڵكردوە، هەروەك بەپێی زانیارییەكان ساڵانە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگری بۆردومانەكانەوە باخ‌و بەروبومی جوتیاران روبەروی سوتاندن‌و زیانی زۆر دەبێتەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×