فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی له‌رۆژئاوای
كوردستان رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئه‌مریكا، دو ژن و شه‌ش منداڵی
داعشیان راده‌ستی واشنتۆن كردۆته‌وه.
ئاوێنه: كه‌مال عاكیف، وته‌بێژی ره‌سمی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئه‌مریكاو له‌سه‌ر بنه‌مای
پابه‌ندبونی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی به پره‌نسیپ و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
مافی مرۆڤه‌وه‌و خواستی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، دو
ژن و شه‌ش منداڵی داعشیان بۆ ئه‌مریكا ناردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی رابردودا به‌ڕێوه‌به‌ریی
خۆسه‌ریی ده‌یان ژن و منداڵی له خانه‌واده‌كانی داعش راده‌ستی حكومه‌تی وڵاته‌كانیان
كردۆته‌وه له‌وانه سودان و ئۆزبه‌كستان و روسیا.