كه‌شناسی هه‌رێم به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراوی ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه)ی
له‌ناوچه جیاجیاكانی باشوری كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و ده‌شڵێت؛ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی
تۆماركراو له‌خانه‌قین بوه 49 پله بوه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رمی له
ناوچه جیاجیاكانی باشوری كوردستان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆ له
خانه‌قین تۆماركراوه كه 49 پله‌ی سه‌دی بوه و دوای ئه‌وێش له هه‌ر یه‌كه له شاری
كه‌ركوك و شارۆچكه‌كانی خورماتو و مه‌یدان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراوه كه
گه‌یشتۆته 44 پله‌ی سه‌دی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی
تۆماركراوی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه 41 پله‌و له سلێمانی و دهۆك 40 پله‌ی
سه‌دی بوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ قه‌زای پێنجوێن
فێنكترین ناوچه‌ی باشوری كوردستان بوه كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراو له‌و
ناوچه‌یه 29 پله‌ی سه‌دی بوه.