به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، له‌په‌یوه‌ندییه
ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی
كوردستاندا باسیان له‌وه كردوه كه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، پێویسته به‌زویی
ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا كراون وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
ئاوێنه: به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌میانی
سه‌ردانیدا بۆ سه‌ر مه‌زاری جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردوی یه‌كێتی رایگه‌یاند،
دۆخى عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست روى لە ئەگەرى گەورەو تەنگ و چەڵەمەى گەورەیه، بۆیە
لەم کاتەدا ناکرێت ئەم دۆخەی هه‌رێمی كوردستان بەو جۆرە بەردەوام بێت، چونکە نە خەڵک
قبوڵیەتى و نە بەرژەوەندى خەڵک پێویستیەتى.
به‌رهه‌م ساڵح له‌لێدوانێكدا به میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی
راگه‌یاند"هیوادارم خەڵکە دڵسۆز‌و پەرۆشەکەى ئەم نیشتیمانە زو بەزو تەکبیرێک لەم
دۆخە بکەین بۆ ئەوەى هەوڵ بدەین حکومەتێکى یەکگرتو کە رەنگدانەوەى ئیرادەى راستەقینەى
خەڵک بێت تا ماف و پێویستییەکانى خەڵک دابین بکات."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆك كۆماری عێراق باسی
له‌وه كرد كه دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی بانگهێشتكردنی بۆ رێوڕه‌سمی
سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ
ئه‌نجامداوه.
وتیشی" من پێموایه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی
گرنگه، كاك نێچیریش كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و ناوداری ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه‌یه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی
به‌ربڵاوی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
ده‌توانین هه‌مومان پێكه‌وه له‌م
قۆناغه‌و له‌م ئاسته‌نگه سیاسییه‌ی ئێستا ده‌رباز بین، كارێك بكه‌ین كه ئه‌م
وڵاته چیتر به‌ره‌و پاشه‌وه نه‌ڕوات و هه‌وڵبده‌ین هه‌مومان ده‌ست له‌ناوی ده‌ست
بۆ ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك كاربكه‌ین."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی باسی
دۆخی سیاسی و باسی ئه‌و گرژی و ناڕه‌حه‌تیانه‌مان كرد پێداگریمان له‌سه‌ر ئه‌وه
كرد كه پێویسته هه‌ردولامان هیمه‌تێك بكه‌ین زوبه‌زو ئه‌م گرژیانه بڕه‌وێننه‌وه‌و
ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه هه‌بون وه‌كو خۆی و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه جێبه‌جێ بكرێن."