یه‌كێتی بۆ بڕیاردان له‌به‌شداریكردن له‌ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
  2019-06-05       1577       

بۆ بڕیاردان لەبارەی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبنەوە.

ئاوێنه‌: مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە روداوی راگەیاند، سبەی (پێنجشەممە) مەکتەبی سیاسی و دوسبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەش بڕیاردانە لەبارەی بەشداریکردن یان به‌شدارینەکردنی یەکێتی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستاندا.

وتیشی"یەکێتی و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەڕه‌سمی بانگهێشتی سوێندخواردنەکە کراون، بەڵام دەبێ بەر لە رۆژی 10ی حوزەیران، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ پارتی رێکبکەوین و پرسەکان یەکلایی بکەینەوە."

بڕیارە رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی بخوات و بەڕه‌سمی دەستبەکاربێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×