پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر
رێگه‌ی سه‌ره‌كی رانیه-سلێمانی هه‌شت كه‌س برینداربون كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
ئاشكرایكرد كه سه‌عات 08:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له‌نزیك گوندی (كانی ماران) كه
ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی ڕانیه-سلێمانی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له نێوان دو ئۆتۆمبێلی
جۆری (مازداو بیكاشۆ)دا پێكدادان ڕویداوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌شت كه‌س
بریندار بون كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه پاش ڕوداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی
بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیان
گواستۆته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه كه له ناویاندا چوار ئافره‌ت هه‌یه.
وتوشیه‌تی"برینداره‌كان له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی
ڕانیه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه
و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه."