مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
  2019-06-06       502       

 

بۆ تاووتوێكردنی دۆخی هەرێمی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچەكە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ كۆدەبێتەوە.

 


ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی میدیای فەرمی یەكێتی وابریارە ئەمرۆ "پێنج شەممە" مبەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە، دەشڵێت " له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواین ھه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق تاوتوێ ده‌كات".



راشیدەگەیەنێت كۆبونەوەكە لەكاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 6-6-2019 ئەنجام دەدرێت‌و چاوەروانیش دەكرێ بەرهەم ئەحمەد ساڵەح، جێگری دوەمی سكرتێری گشتی‌و سەرۆك كۆماری عێراق بەشداریی لەكۆبونەوەكەدا بكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×