لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس گیان لەدەستدەدات‌و 2 كەسی دیكەش بریندار دەبێت
  2019-06-06       558       

لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی باعەردێ‌ -  شێخان 5 كەس گیان لەدەستدەدات‌و 2 كەسی دیكەش بریندار دەبێت.


ئاوێنە: كاتژمێر 11:30 ی شەوی رابردو لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی باعەردێ‌ – شێخان پێنج سەرنشینی ناو تەكسییەك كە كە پێكهاتبون لە دایك‌و باوكێك‌و سێ‌ منداڵیان گیانیان لەدەستدا، ئەو دو كەسەی دیكەش كە بریندار بون شۆفێر‌و سەرنشنی ئۆتومبێلێك بون لەجۆری هۆندا.


پۆلیس پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوی هاتوچۆكە كردوەتەوە‌و بریندارەكانیش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×