بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا نامەی هەرەشە ئامێز بۆ چەند بنەماڵەیەكی كوردی شاری كامیارانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەنێردرێت كە گومانیان لێدەكرێت نزیكی ئۆپۆزسیۆنی حكومەتی ئێران بن.
ئاوێنە: ئاژانسەكە نوسیویەتی " لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعات، دەستی بە ڕەوانەکردنی کورتەنامەی هەڕەشەئامێز بۆ بنەماڵەی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە شاری کامیاراندا، کردووە، ئەم هەوڵەی وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاستای هەڕەشە لە بنەماڵەکانی ئەندامانی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەو بنەماڵانەیە".
راشیدەگەیەنێت وەزارەتی ئیتلاعات، لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ بنەماڵەی ئەندامانی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران، داوای کردووە کە کوڕ و کچەکانیان بگەڕێننەوە ئێران.