لەتیف شێخ عومەر: كاتی زۆرمان بەدەستەوەیە ئاخۆ یەكێتی بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم دەكات
  2019-06-06       1360       

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت كارتی زۆریان بە دەستەوەیە ئاخۆ یەكێتی بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات یاخود نا.

ئاوێنە: بەمیدیای فەرمی حزبەكەی وتوە " هێشتا كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا، بۆیه‌ نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌و پرسه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌".

راشیدەگەیەنێت د. بەرهەم ساڵەح، جێگری دوەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئازادە بەشداریی لەو مەراسیمی سوێندخواردنە دەكات یاخود نا.

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ "پێنج شەممە" بۆ تاووتوێكردنی دۆخی هەرێمی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچەكە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ كۆبویەوە.

 
 پێشتر میدیای یەكێتی لەبارەی كۆبونەوەكەوە نوسیبوی "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواین ھه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق تاوتوێ ده‌كات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×