پێشنوێژی یەكێك لەمزگەوتەكانی شاری جوانرۆی رۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی "مەلا عەبدولقدوس" لەبەرئەوەی رۆژی "سێ شەممە"ی كردبوە جەژن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرا.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەلا عەبدولقودوس حوسێنی پێش نوێژی مزگەوتی خاتەمەولئەنبیای شاری جوانڕۆ و دەستبەسەریان کردوە، بە تاوانی ئەوەی لەگەڵ بەشێكی زۆری وڵاتانی سوننە مەزهەب جەژنی راگەیاندوە.
دەشڵێت " هەتا کاتی ئامادە کردنی هەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی مەلا عەبدولقودووس لە بەردەستدا نییە، مەلا سەیفوڵڵا حوسێنی باوکی مەلا عەبدولقودووس ڕۆژی سێشەممە پێشنوێژی نوێژی جێژنی کردووە. مەلا سەیفوڵڵا پێشتر حوکمی بەندکران و دوورخرانی بەسەردا سەپابوو".