عه‌لی حسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاند، گه‌شبینن
به‌وه‌ی له‌دوای پشوه‌كانی جه‌ژن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بگه‌نه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و
گرفتانه‌ی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت دروست بون. ده‌شڵێت"پارتی و یه‌كێتیی په‌یوه‌ندیان نه‌پچڕاوه."
ئاوێنه: عه‌لی حسێن، كه هاوكات به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه
نیشتمانی و عێراقی و كوردستانییه‌كانی پارتییه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌ماڵپه‌ڕی
ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه"ئومێدێكی زۆرمان هه‌یه دوای ئه‌و گرفتانه‌ی هاتنه‌پێش
بۆ پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌حیكمه‌ت و به‌هه‌ستكردن
بە به‌رپرسیاره‌تی هه‌مو لایه‌ك گرفته‌كان تێبپه‌ڕێنین."
وتوشیه‌تی"ئێمه گه‌شبینین به‌وه‌ی كه ته‌واوی گرفته‌كان
تێپه‌ڕێنین و ئه‌و گرفتانه‌ش کە هه‌بون و ڕێگربون له‌به‌رده‌ممان له‌سه‌ریان ڕێکبكه‌وین
و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی و
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ژێر رۆشنایی په‌یامه‌كانی سه‌رۆكی پارتیدا
هه‌وڵه‌كانیان به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تدایه‌و
لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریش به‌ره‌و خاڵی هاوبه‌ش كارده‌كه‌ن و وتوشیه‌تی"بۆیه
گه‌شبینین له‌پاش پشوه‌كانی جه‌ژن، لێكنزیكبونه‌وه‌ی زیاترمان هەبێت له‌باره‌ی حكومه‌ت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"له‌هه‌مو حاڵه‌ته‌كان پارتی و یه‌كێتیی
په‌یوه‌ندیان نه‌پچڕاوه‌و په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، له هه‌ردولا كه‌سانێك هه‌یه ڕۆڵی
ئیجابی ده‌گێڕن."
دوای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری له دانیشتنی په‌رله‌مانی
كوردستاندا نه‌كرد بۆ ده‌نگدان به نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و
مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه پارتی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیانی
جێبه‌جێ نه‌كردوه‌و به‌تایبه‌ت له‌پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركودا، گرژی كه‌وته
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی.
پارتی له‌وه‌ڵامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا باسی له‌وه
كردبو كه مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ رێككه‌وتبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌یدون
عه‌بدولقادر بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت به‌ڵام یه‌كێتی له‌دوا ساته‌كاندا له‌وه
پاشگه‌زبۆته‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له ساڵیادی
دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یدا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ره‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعود
بارزانی باسیان له ناوێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كردبێت.
به‌ڵام مه‌سعود بارزانی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبو"من‌و كاك
كۆسرەت لەسەر دانانی فەرەیدون عەبدولقادر وەک پارێزگاری کەرکوک رێككەوتوین."
رۆژێك به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌ردولا هێرشه‌كانی راگه‌یاندنیان بۆ سه‌ر
یه‌كدی راگرت.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێشتا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ به‌شداری له‌رێوڕه‌سمی
سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات كه بڕیاره 10ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت،
خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆش مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوه‌وه‌و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی به میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند"هێشتا كاتێكی
زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی
هه‌رێم ده‌كات یاخود نا، بۆیه نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن براده‌رانی
پارتییه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه."